ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

هەڵبژاردنی هاوبەشی ژیانت رەنگە هەنگاوێکی هێندە ئاسان نەبێت، چونکە ژیانی هاوسەرگیری تەنها خۆشەویستی و سۆز نییە، بەڵکو پێکهاتووە لە کۆمەڵێک بنەمای سەرەکی کە پێویستە پەیڕەوبکردیت، لەپێناو بەهێزکردنی پەیوەندییەکە.

ماڵپەڕی Buzzkito بۆ یارمەتیدانی ئەو کەسانەی دەیانەوێت ژیانی هاوسەرگیری پێکبهێنن، باس لە چەند رێنماییەک دەکات، کەواتە لەخۆت بپرسە هاوسەرگیری لەگەڵ کێ دەکەیت:

1-رێز لە گۆڕانکارییەکانی ژیانت بگرێت، چونکە بەپێی کات و تێپەڕینی تەمەن کەسایەتیت دەگۆڕێت.

2-هەست بە خەونەکانت بکات، پشتیوانیت بکات بۆ ئەوەی بەدیبهێنیت.

3-وابکات لە نزیکییەوە هەست بە دڵنیایی و ئاسوودەیی بکەیت.

4-تەنها بە بیرکردنەوە لە یادگارییەکان لەگەڵیدا خەندە بێتە سەر لێوانت.

5-بە بوونی ئەو، سوپاسگوزاری خودا بیت کە ئەو مرۆڤەی پێبەخشیویت.