ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

تووڕەبوون یان هەڵچوون، رق یان كینە Hatred، غەم، حەسوودی، بە هەست و سۆزی نێگەتیڤ Negative emotions هەژمار دەكرێن، چونكە وا لە كەسێك دەكەن كە باوڕی بە خۆی و بە كەسانی دیكە بشڵەژێ لەگەڵ هەستكردن بە نائومێدی. هەر هەستێك كە غەمگینت بكات دەكەوێتە ناو ئەم كاتیگۆرییەوە كە وات لێدەكات رقت لەخۆت و لە كەسانی تر بێتەوە هاوكات لەگەڵ ونبوونی باوڕ و قەناعەت. بە شێوەیەكی گشتی، ئەم هەستانە زۆر ئاسایین، بەڵام پەرۆشی و جۆش بۆ ژیان كەم دەكەنەوە بە گوێرەی ماوەی كاریگەرییان لەسەرماندا لەگەڵ شێوەی دەربڕینیان. مامەڵەی نادروست لەگەڵ هەست و سۆزی نێگەتیڤدا لەوانەیە كە گرفت پەیدابكات، بۆ نموونە دەربڕینی تووڕەیی بە توندوتیژی. لەكاتی بوونی هەست و سۆزی پۆزتیڤ یان نێگەتیڤ مێشك وەكو كاردانەوە چەندان هۆرمۆن و ماددەی كیمیایی دەردەدات. دەتوانیت بە چەند ستراتیجییەكی سادە مامەڵە لەگەڵ ئەم هەستانەدا بكەیت، بۆ نموونە: خۆت فێری خۆخاوكردنەوە Relaxation بكە، خۆت بە خوێندنەوە خەریك بكە، پیاسەیەك بكە، یان لەگەڵ هاوڕێیەكت بكەوە ئاخاوتن، مەشقی وەزرشی ئەنجام بدە كە سترێس سووك دەكات، هەوڵی لەبیركردنی هەموو هەستێكی نێگەتیڤی رابردوو بدە چونكە وەبیرهێنانەوەیان ناڕحەتت دەكات، هەستە نێگەتیڤەكان قبول بكە كە هەندێك جار دەبنە شتێكی حەتمی و ناتوانیت كە رێگایان لێبگریت بۆیە تەنیا بە مامەڵەی دروست سووك دەبن، بە وروژێنەرەكانی هەستە نێگەتیڤەكان ئاشنا بە و خۆتیان بۆ ئامادە بكە بۆ ئەوەی نەبنە مایەیی كەمترین ناڕحەتی.