ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

توێژەران ئەمەیان روون كردۆتەوە كە ئافرەت بە رێژەی 2 هێندەی پیاو لەكاتی سترێسدا Stress پەنا دەباتە بەر زیاد خواردنی شیرینی، هەر لەبەر ئەمەیە كە گەلێكیان لەو ماوەیەی كە دەكەونە ژێر سترێس و گوشاری دەروونی كێشی لەشیان زیاد دەبێت. زیادبوونی حەزی شیرینی لەكاتی ستریس لە هەندێك كەسدا بەتایبەتی سترێسی درێژخایەن دەگاتە ئاستی راهاتن لەسەر شەكر Sugar addiction هاوكات لەگەڵ زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرە، ئەمە جگە لە ئەگەری راهاتن لەسەر بەكارهێنانی هەندێك دەرمانی ئارامبەخش. پێویستە بە تەواوی درك بەم راستییە زانستییە بكرێت كە سترێس هەرگیز بە خواردنی شیرینی سوووك نابێت. هەوڵ بدە كە لەكاتی سترێس و هەستكردن بە حەزی شیرینی فشار لە خۆت بكەیت كە لەجیاتی خواردنی شیرینی مەشقێكی وەرزشی وەكو رۆیشتن ئەنجام بدەیت لەوكاتەی كە حەزی خواردنی شیرینی ئەوپەڕی بۆ ماوەی 10-20 خولەك بەردەوام دەبێت ئینجا لەخۆیەوە نامێنێت، بۆیە ئەگەر بتوانیت كە لەگەڵ هەر هەستكردنێك بە حەزی شیرینی خۆتی لێ بدزیتەوە بۆ ماوەیەكی دیاریكراو ئەوا حەزەكە نامێنێت، یان لەكاتی دووبارە گەڕانەوەی حەزی شیرینی پارچەیەك میوە بخۆ لەگەڵ خواردنەوەی بڕێكی زۆری ئاو.