ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لەگەڵ زۆری ژماری ئۆتۆمبیلی كەسی و تاكسی و بارهەڵگر لەگەڵ بەسەربردنی كاتێكی زۆر لەناو ئۆتۆمبێلدا پیسبوونی هەوای ناو ئۆتۆمبێل بۆتە گرفتێكی راستەقینە. رێژەی گەلێك لە پیسكارەكان لەناو هەوای ئۆتۆمبێلدا زیاترە لە هەوای دەرەوە، چونكە ئۆتۆمبێل دوكەڵ و ماددەی تری ئۆتۆمبێلە جۆراوجۆرەكانی تر رادەكێشێتە ناو هەوای ژوورەوە. رێژەی هەندێك ماددەی پیسكار و ژەهراوی لەناو هەوای ئۆتۆمبێلدا 10-20 هێندە زیاترە بە بەرارود لەگەڵ هەوای دەرەوەی ئۆتۆمبێلدا. ئاستی پیسبوونی هەوای ناو ئۆتۆمبێل بەندە بە قەرەباڵغی ترافیك، تەمەنی ئۆتۆمبێل، خێرایی لێخوڕین، دروستیی هەواگۆڕی ناو ئۆتۆمبێل لەگەڵ كەش و هەوا. پیسكارە بەهێزەكان بە شێوەیەكی سەرەكی لە ئەنجامی سووتانی گازۆلین و دیزلەوە پەیدا دەبن كە بریتین لە پێكهاتەی ئۆرگانی هەڵچوو VOCs وەكو بەنزین، تۆلوین Toluene، فۆرمەلدیهاید، دووەم ئۆكسیدی كاربۆن، ئۆكسیدەكانی نایترۆجین، لەگەڵ تەنۆلكەی ورد و مامناوەندی. گەلێك لەم ماددانە مەترسیدارن بەتایبەتی بۆ كەسانی تووشبوو بە نەخۆشیی دڵ و كۆئەندامی هەناسە، هەروەها لە كەسانی لەشساغدا دەبنە ئەگەری سەرسووڕان، بۆرژان، هێڵنج، سەرئێشە. بەگشتی ئاستی پیسبوونی هەوا لە چوارڕیانی ترافیك لایتەكاندا بەرزە لەبەر قەرەباڵغی و زیاد وەستانی ئۆتۆمبیلەكان.