ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

بێگومان کاتێک دایکان شیردەدەن بە کۆرپەکانیان، پێویستە ئاگاداری سیستمی ژیان و هەڵبژاردنی خۆراکەکانیان بن، چونکە کاریگەری راستەوخۆی لەسەر جەستەی کۆرپەلە هەیە.

بەگوێرەی هەواڵەکەی ماڵپەڕی sohati خواردنەوەی کافاینەکان بۆ خانمانی شیردەر زیانی هەیە، چونکە گەدەی کۆرپەلە کرژدەکات و دڵی تێکەڵدێت، جگەلەوەی لەکاتی خەودا وادەکات ئارەقبکاتەوە و بەباشی نەچێتە قوڵاتی خەوەوە.

لەهەمانکاتدا کافاینەکان، دەبێتەهۆی خێرابوونی لێدانی دڵی منداڵ، هەربۆیە هۆشداری دەدرێن لەوەی پێویستە لایەنی کەم دوو کاتژمێر پێش شیردان بیخۆن یان ئەگەر تەنها بەیانیان بێت باشترە، لەگەڵ ئەوەشدا رێژەیەکی زۆر ئاو بخۆنەوە کە لە 8 پەرداخ کەمتر نەبێت.

ئەو خواردنەوانەی رێژەی کافاینیان تێدایە، وەک چا و قاوە و نیسکافە، بەڵام لە چادا کەمترە، دەکرێت نیسکافە و قاوەکەش شیری تێبکەن، بۆ ئەوەی کاریگەری کەمبێتەوە.

لەلایەکی دیکەوە رێنمایی دایکان دەکرێت کە لە خواردنەوە گازیەکان دووربکەونەوە، چونکە بەهەمانشێوە کافاینی تێدایە و کاریگەری سلبی لەسەر جەستەی کۆرپەلە هەیە.