ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

هەنار میوەیەکی پایزەیە و تام و چێژێکی تایبەتی هەیە، هاوکات سوودی تەندروستی هەیە و پێویست بایەخی تایبەتی پێ بدرێت.

بەگوێرەی هەواڵەکەی rotana سوودەکانی خواردنی هەنار بۆ خانمانی دووگیان:

1-هێڵنجدان و رشانەوە کەمدەکاتەوە لەمانگی یەکەمی دووگیانیدا.

2-بەرگری لەشی خانمانی دووگیان دژی نەخۆشیەکان زیاددەکات، بەتایبەت ئەو نەخۆشیانەی هەوکردنی لەگەڵدایە.

3-رێژەی ترشی گەدە یەکساندەکاتەوە و دەیپارێزێت لە تێکچوون، کە ئەمە زۆر باوە لەناو دووگیاندا.

4-لەشی بەهێز و چالاک دەکات.

5-یارمەتی پاراستنی مێشکی کۆرپەلە دەدات لەکاتی دووگیانیدا، رێگانادات زیان بە خانەکانی مێشک بگات و رەق ببێت.