ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

  

هەڵئاوسان و ئازاری کۆڵۆن، یەکێکە لە نەخۆشیە باوەکان کە بەهۆی ناچالاکی کردارەکانی هەرس و ریخۆڵە و کۆڵۆن تووشدەبێت، یان خواردنی ئەو خۆراکانەی هەرسیان قورسە.

بێگومان پێویستە ئەو کەسانەی ئازاری کۆڵۆنیان هەیە سەردانی پزیشك بکەن و رێنمایی وەربگرن، هاوکات بایەخ بە سیستمی خۆراکی تەندروست بدەن، بەپێی توێژینەوە زانستییەکانیش هەندێک خواردن و خواردنەوە، بۆ چارەسەری کۆڵۆن رۆڵێکی باشیان هەیە:

1-چای سەوز، دەبێتەهۆی کەمبوونەوەی ئازار و کرژبوونی ریخۆڵەکان، هاوکات کرادری هەرس چالاکدەکات.

2-بادام، سوودێکی زۆری هەیە بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی کۆڵۆنیان هەیە، چونکە بادام پرۆتینێکی زۆری تێدایە و کارئاسانی بۆ کۆئەندامی هەرس دەکات.

3-ترێ، سوودێکی زۆری بۆ گەدە و کۆڵۆن هەیە، جەستەی مرۆڤیش دەپارێزێت لە خانەکانی شێرپەنجە و ناهێڵێت سەرهەڵبدات.

4-ماست، رێژەیەکی گونجاو شەکری لاکتۆزی تێدایە، کە یاریدەی گەدەو ریخۆڵەکان دەدات بۆ هەرسکردنی خواردن.