بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان چەند رێنماییەكی بۆ خۆپاراستن لە بروسك بڵاوكردەوە.
رێنماییەكانی كەشناسی بۆ خۆپاراستن لە لێدانی بروسك
یەكەم: دەستبەجێ تەلەفۆن و مۆبایلەكەت دابخە.
دووەم: ئەگەر لە ژێر یان نزیك دارێكی درێژو تەنهانە بووی خێرا لێی دوور بكەوە.
سێیەم: لە نزیك ستوونەكانی كارباو تەلەفۆن و تاوێرەكانی پەیوەندی و گەیاندن دوور بكەوە.
چوارەم: لە شوێنی بەرز مەوەستە.
پێنجەم: ئەگەر لە ناوچەیەكی كشتوكاڵی بیت ئەوا تا بكرێت دوور بكەوە كە لەو شوێنانەی كە داری بەرزی لێیەو هەوڵبدە بگەیتە ناوچەیەكی دەشتایی و نزم كە درەختی باڵا نزمی لێبێت.
شەشەم: تا بكرێت نەچیتە رووبەرە كراوەكان، وە ئەگەر بە ناچاری لە شوێنێكی وا بوویت، دەستبەجێ لەسەر رووی زەوی پاڵكەوە، یان لایەنی كەم دابنیشەو نەڕۆیت تا گێژەڵووكەكە دوور دەكەوێتەوە یان كۆتایی دێت.
حەوتەم: لە كەلوپەل و ئامێری ئاسنینی وەك تەڵبەندەكان و هەرچی جۆرە بارستە كانزایەكی كەڵەكەبوو بێت دوور بكەوە.
هەشتەم: لە كەناراوەكانی وەك دەریاو دەریاچەكان و چەم و ناوچە شێدارەكان دوور بكەوە.
نۆیەم: بەكارنەهێنانی ئامێرە كارەباییەكان لە دەرەوەی ماڵەوەو لە كاتی نزیكبوونەوەی گێژەڵووكەی بروسك.
دەیەم: خێرا ئەریەلی ئۆتۆمبیلەكەت دابەزێنە.
یانزەیەم: ئەگەر لەناو ئۆتۆمبیل بوویت، ئەوا دامەبەزە، چونكە پەیكەری ئۆتۆمبیلەكەت جۆرێك لە پارێزگاریت پێ دەبەخشێ.