ویلایەتی کالیفۆڕنیای ئەمریکا هه‌لێكی كاری لە یەکێک لە دوورگەکانی راگەیاند بە مووچەیەکی ساڵانە، کە دەگاتە ١٣٠ هەزار دۆلار لەگەڵ چەند تایبەتمەندییەکی دیکە.
پێگەی "Travel and Leisure"ى ئەلیکترۆنی رایگەیاند، ئەم ئیشە بريتييه لە پاسەوانيکردنی منارەیەک و هۆتێلێکی بچووک لە دوورگەیەکی نزیک لە سان فرانسیسکۆ، ئەمەش بەهۆی گۆڕینی پاسەوانە کۆنەکان کە دەگەڕێنەوە بۆ سەر وشکانی.
هەروەها پێداچوونەوە دەکرێت بۆ پاڵێوراوان كه‌وا په‌سنده لە دووانەکان و هاوسەرهکان بن، مووچەى ساڵانەى ئه‌م كاره بڕه‌كه‌ی ١٣٠ هەزار دۆلارە، لەگەڵ شوێنی نیشتەجێبوون و خورادن بەخۆڕایی.
سەرپەرشتیارانی ئەم كاره ئاماژەیان بەوە کرد، ئینتەرنێتی بێته‌ل و تەلەڤزیۆن لەسەر ئەم دوورگەیە نییە و كه‌سانێ كه ئه‌م كاره ده‌كه‌ن ده‌بێ ئامادەى هەموو کارێکى چاكکردنەوەی پێویست بن بۆ منارەکە و هۆتێلهکە، هەروەها گەیاندنی میوانەکان بۆ دوورگەکەوە و گه‌ڕاندنه‌وه‌یان.