ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

کەشتی و بەلەمە گەشتیارییەکان لە جیهاندا پشت بە بزوێنەری ئاسایی دەبەستن، کە ماوە ماوە پێویستی بەوە هەیە سووتەمەنی تێبکات، بەڵام لەئێستادا کەشتییەکی نوێ دیزاین کراوە کە دەتوانێت هەموو زەریاکانی جیهان بگەڕێت بێ راوەستان.

گۆڤاری "wonderful engineering"ی ئەمریکی رایگەیاند، ئەم کەشتییە نوێیە وا دیزاینکراوە کە لەڕێگەی پاترییەوە کاردەکات و پاترییه‌كانی لەڕێگەی چەند شانەیەکی وزەی هەتاو بارگاوی دەکرێن، کە هەموو بەشەکانی ئەم کەشتییە دادەپۆشێت.

گۆڤارەکە ئاماژەی بەوە کرد، دەتوانرێت هەر ١٠ کاتژمێر جارێك لەڕێگەی شانە هەتاوییەکانەوە بارگاو بکرێن، کە پانتایی ئەم شانە هەتاوییانە لەسەر کەشتییەکە دەگاتە ٣٠٠ مەتر چوارگۆشە.

ئەم شانە هەتاوییانە، دەتوانێت لە یەک کاتژمێردا ٣٢٠ کیلۆوات بدات.

هەر کەشتییەکی ئاسایی پێویستی بە ١٠٠ لیتر سووتەمەنی هەیە بۆ یەک کاتژمێر.

ئەم کەشتییە کە بە وزەی هەتاو کاردەکات، دەتوانێت ١٠ کەس لەگەڵ تیمێکی یەک کەسی کەشتییەکە هەڵبگرێت