ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

زۆركه‌س له‌ خواردنی ژه‌مه‌كان به‌ ته‌نیا چێژ نابینن، به‌ڵام ژماره‌ی ئه‌وكه‌سانه‌ی به‌ ته‌نیا خواردن دەخۆن له‌ جیهاندا روو له‌ به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ هه‌تا ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ‌ خه‌ڵكانی تر ژیان بكه‌ن.

هه‌ڵبه‌ته‌ به‌ته‌نیا ژه‌مخواردن بۆ هه‌موو بۆنه‌یه‌ك‌ گونجاو نییه‌، به‌ڵام بۆ كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك ده‌شێ دووچاری دڵه‌ڕاوكێ بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆ كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی تر هه‌ست به‌ شه‌رمه‌زاری و نیگه‌رانی ده‌كه‌ن، به‌وهۆیه‌وه‌ میوانیی بۆ ژه‌مخواردنی به‌ كۆمه‌ڵ ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌.

به‌ڵام ئه‌وه‌ له‌به‌رچاو بگره‌، ژه‌مخۆره‌ ته‌نیاكان له‌ جیهاندا به‌خێرایی روو له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ ده‌كه‌ن، به‌گوێره‌ی ئاماری رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، رێکخراوی هاریکاری و گەشەی ئابووری جیهانیی و ناوه‌ندی ئاماری ئه‌وروپا، له‌ ئێستادا ٣٠٠ ملیۆن كه‌س له‌ جیهاندا به‌ ته‌نیا ده‌ژین.

لێره‌دا جێی خۆیه‌تی باس له‌و هۆكارانه‌ بكه‌ین بۆ خواردنی ژه‌مه‌كان به‌ ته‌نیا باشتره‌، بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ چه‌ند خاڵێك ده‌خه‌ینه‌ به‌رچاو.

١- هه‌رچه‌ند دڵت ده‌خوازێت ده‌توانیت بخۆیت.

به‌ته‌نیا ژه‌مخواردن ئه‌و ئازادییه‌ به‌ ئێوه‌ ده‌به‌خشێت، چه‌نده‌ حه‌زده‌كه‌ن بخۆن به‌بێ نیگه‌رانی.

٢- پێویست ناكات خواردنه‌كه‌ت له‌گه‌ڵ كه‌سێكی دیكه‌دا دابه‌شبكه‌یت.

بۆ نموونه‌ چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه‌ ئاره‌زووی خواردنێك ده‌كه‌یت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو به‌ كۆمه‌ڵ ئه‌و ژه‌مه‌ بخۆن، ئه‌وا ئه‌و به‌شه‌ی خۆتت بۆ ئاماده‌كردووه‌ ئه‌وه‌نده‌ نابێت.

٣- به‌ته‌نها ژه‌مخواردن به‌رنامه‌ی خواردنت تێكنادا

ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌ی رجیمی خواردنت هه‌بێ، ئه‌وا به‌ ته‌نیا ژه‌مخواردن ئه‌وه‌ له‌به‌رچاوده‌گری و ئاسانتر ده‌توانیت له‌سه‌ر به‌رنامه‌كه‌ت به‌رده‌وامبی.

٤- ده‌توانیت به‌هه‌ر خێراییه‌ك كه‌ ده‌ته‌وێت ژه‌مه‌كان بخۆی

لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه‌ كه‌ ره‌فتارمان له‌ ژه‌مخواردن پێچه‌وانه‌ی ئه‌وكه‌سه‌یه‌ كه‌ له‌گه‌ڵیدا ژه‌م ده‌خۆین.

٥- زیاتر چێژ له‌ تام و بۆنی خواردنه‌كه‌ ده‌به‌یت.

به‌ ته‌نیا خواردن هه‌موو هۆش و بیرت ده‌باته‌ سه‌ر خواردنه‌كه‌، تا له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا دابنیشیت كۆمه‌ڵه‌ باسێك بكه‌نه‌وه‌ بیر و هۆشت له‌سه‌ر خواردنه‌كه‌ ببات و چێژ له‌ بۆن و تامی خواردنه‌كه‌ نه‌به‌یت.

٦- ده‌توانیت بڕۆیته‌ ریستوران و چێژ له‌ دیمه‌ن و دونیای چوارده‌ورت ببینیت.

٧- به‌ته‌نیا ژه‌مخواردن راپێچی ئه‌وه‌ت ناكات ده‌نگی جوینی خواردن كه‌سێكی دیكه‌ ببیستیت.

٨- ده‌توانیت هه‌ركات و هه‌رجێیه‌كت پێخۆشه‌ ژه‌مه‌كه‌ت له‌وكاته‌ و له‌و شوێنه‌ بخۆی.