ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

خۆراك پەیوەندی بە خۆپاراستن و ئەگەری روودانی رەقبوونی خوێنبەرەكان و نەخۆشیی دڵەوە هەیە، بۆ پاراستنی تەندروستیی دڵ و بۆڕییەكانی خوێن، هەوڵ بدە كە دووركەویتەوە لەم خۆراكانە: ئەو خۆراكانەی كە بڕی زیادی خوێ لەخۆدەگرن چونكە پەیوەندییان بە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێنەوە هەیە كە ئەویش بە دەوری خۆی ئەگەری نەخۆشیی دڵ زیاد دەكات، بۆنموونە سوپی رێستورانتەكان، سۆوسی تەماتە و كیتچەپ، ژەمە فریزكراوەكان،پەنیری كۆتاج Cottage. ئەو خۆراكانەی كە بڕی زیادی چەورییە خراپەكانی وەكو چەورییە تێرەكان، كۆلیستیرۆل یان چەورییە نێوەندەكان Trans fats لەخۆدەگرن، بۆنموونە كریمەری قاوە Coffee creamer، چەورییە نێوەندەكان كە لە پیشەسازی خۆراكدا بە زەیتی هایدرۆجینكراو ناوزەد دەكرێن، ئایس كرێم لەبەر رێژە بەرزەكەی كۆلیستیرۆل، سۆوسەج، پیتزا، خۆراكە سووركراوەكان لە زەیت بە پلەی گەرمی بەرز، گۆشتی پرۆسێسكراو، خۆراكی خێرا، جیبسی پەتاتە و گەنمەشامی، خۆراكی چینی، گۆشتی سوور، كەرەی دەستكرد یان مارگەرین لەبەر رێژە بەرزەكەی چەورییە نێوەندەكان، بسكویتەكان كە بڕێكی زیادی چەورییە نێوەندەكان لەخۆدەگرن. ئەو خۆراك و شلەمەنییانەی كە ئاستی شەكری خوێن تێكەدەدەن وەكو شیرینی و هەویركاری، قەنادی، برنجی سپی كە بە بڕی زیاد ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەكرەی جۆری دووەم زیاد دەكات، شیرەی دەستكرد كە بە شەكر شیرین كراون، سۆدای دایێت، كێك، شلەمەنییە شیرینكراوەكانی وەكو خواردنەوە وزەبەخشەكان و شلەمەنییە گازدارەكان یان كاربۆنكراوەكان.