ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

شاره‌زايانى ته‌كنۆلۆجيا له‌ ژاپۆن رۆبۆتێكى نوێيان داهێناوه‌ كه‌ له‌توانايدايه‌ ئيشوكاره‌كانى كابانى ماڵ به‌وردى بكات و له‌ ئاينده‌يه‌كى نزيكدا ئه‌و رۆبۆته‌ ده‌كه‌وێته‌ بازاڕه‌ و خانمان ده‌توانن به‌كرێى بگرن يا بيكڕن.

شاره‌زايان له‌ كۆمپانياى "Mira Robotics"ى ژاپۆنى رۆبۆتێكيان داهێناوه‌ به‌ناوى "Ugo" کە له‌توانايدايه‌ جل هه‌ڵبخات پاش شۆرين و وشكردنه‌وه‌ى.

شاره‌زايان كارى "Ugo"يان تاقيكردۆته‌وه‌‌ و ئێستا سه‌رقاڵى زياتر په‌ره‌پێدانى ئه‌و رۆبۆته‌ن، چونكه‌ له‌ كاتى تاقيكردنه‌وه‌ بۆيان ده‌ركه‌وت، ‌هێشتا له‌ هه‌ندێ ورده‌كارى هه‌ڵخستن و ده‌قكردنى جلوبه‌رگه‌كان پاش شۆرينيان، پێويستى به‌ يارمه‌تى مرۆڤ هه‌يه‌، به‌ڵام كۆمپانياكه‌ ئومێده‌واره‌ به‌مزووانه‌ رۆبۆته‌كه‌ بخاته‌ بازاڕه‌وه‌ و له‌توانايدا بێت ئه‌ركه‌كان به‌ته‌واوى جێبه‌جێ بكات و كابانانى ماڵ و ژنانى كاركه‌ر له‌ ئيشوكاره‌كانى نێوماڵ كه‌ كات و ئه‌كێكى زۆريان پێويسته‌ بحه‌سێنێته‌وه‌.

ئەم رۆبۆتە ده‌توانێ ته‌نها 1,5 كيلۆگرام هه‌ڵبگرێ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا په‌ره‌پێدەران ئاماژه‌ى پێده‌ده‌ن،‌ ئه‌وه‌ ته‌نها نموونه‌يه‌كى تاقيكردنه‌وه‌يه‌ و ئه‌و به‌رهه‌مه‌ى بۆ فرۆشتن ده‌خرێته‌ بازاڕه‌وه‌ به‌ته‌واوى جياواز ده‌بێ له‌و نموونه‌يه‌ و له‌توانايدا ده‌بێ شتى قورس هه‌ڵبگرێت، وه‌ك چه‌رچه‌ف و په‌رده‌ و په‌شته‌ماڵى ته‌ڕ كه‌ كێشه‌كانيان ده‌گاته‌ 3 بۆ 5 كيلۆگرام