ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  


تۆژينه‌وه‌يه‌ك ده‌ريده‌خات زيابوونى كێشى له‌شى مرۆڤ، كارى گورچيله‌كانى لاواز ده‌كات، جا ئه‌و كه‌سه‌ ئه‌گه‌ر پێشتر كێشه‌ى گورچيله‌ى هه‌بووبێ يان نا.
تۆژينه‌وه‌كه‌ ده‌ريخست ئه‌و كه‌سانه‌ى دووچارى قه‌ڵه‌وى له‌ڕاده‌به‌ر بوون، ئه‌گه‌رى تووشبوونيان‌ به‌ لاوازبوونى گورچيله‌كانيان دوو به‌رابه‌ر زياتره‌ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ى ته‌نها كێشيان زۆره‌.
دكتۆر ئه‌ليكس چانگ، گه‌وره‌ تۆژه‌رى تۆژينه‌وه‌كه‌ گوتى: "كێشى زياد، به‌تايبه‌تى له‌ ناوچه‌ى سكدا، چه‌ندين كاريگه‌رى نه‌رێنى هه‌يه‌ له‌سه‌ر خانه‌كانى له‌ش، ئه‌مه‌ش كارده‌كاته‌ سه‌ر گورچيله‌كان".
چانگ گوتيشى: "كێشى زۆر له‌وانه‌يه‌ كۆئه‌ندامى سمپه‌ساوى، يان كۆئه‌ندامى ده‌مار چالاك بكات و ببێته‌ هۆى ده‌ردانى ئه‌و هۆرمۆنانه‌ى رێگه‌ له‌ ده‌ردانى سۆديۆم ده‌گرن و ده‌بنه‌ هۆى به‌رزه‌ په‌ستانى خوێن. هه‌روه‌ها ده‌بێته‌ هۆى ئه‌وه‌ى جه‌سته‌ نه‌توانێ به‌ ئاسانى رزگارى له‌ شه‌كرى زيادى ناو خوێن بێت، كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆى تووشبوون به‌ نه‌خۆشى شه‌كره‌".