ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

وادياره‌ گوڵه‌باخ هه‌ر یه‌كێك نه‌بێت له‌ گوڵه‌ جوانه‌كان كه‌ به‌بینینی ده‌رووونی مرۆڤ ده‌حه‌سێته‌وه‌، به‌ڵكو سووديشی هه‌یه‌ بۆ باشكردنی ته‌ندروستی مرۆڤ.

ئاوی گوڵه‌باخ یارمه‌تی زاڵبوون ده‌دات به‌سه‌ر زۆری هه‌ستیاری پێست و هاوكاره‌ له‌ پارێزگاریكردن له‌ راگرتنی هاوسه‌نگی چه‌وری پێست و نه‌رمكردنی.

سه‌رباری ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌، ئاوی گوڵه‌باخ پاككه‌ره‌وه‌یه‌كی باشه‌ بۆ پێست و گه‌شاوه‌یی پێست، هه‌روه‌ها په‌ڕه‌كانی ئه‌و گوڵه‌ دژه‌ ئۆكسێنی تێدایه‌ و یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ نه‌رمكردنی پێست و كه‌مكردنه‌وه‌ی سووربوونه‌وه‌ی پێست.

خه‌و زڕان ده‌شێ هۆكارێك بێ بۆ ماندووبوون و خه‌مۆكی و شڵه‌ژانه‌كانی دیكه‌ی جه‌سته‌، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌م شڵه‌ژانه،‌ بۆنكردنی گوڵاوی په‌ڕه‌ی گوڵه‌باخ به‌سه‌ بۆ رزگاربوون له‌و دۆخه‌.

هه‌ر له‌ كۆنه‌وه‌ په‌ڕه‌ی ئه‌م گوڵه‌، وه‌ك ورووژێنه‌رێكی سروشتی ئاره‌زووی سێكسی ناسراوه‌، به‌گوێره‌ی ئیۆرفیدا يان"زانستی ژیان" كه‌ سیسته‌مێكى‌ زانستییه‌ پزیشكییه‌ لاساییه‌كانى نیمچه‌ كیشوه‌ری هیندستانه‌، په‌ڕه‌كانی ئه‌و گوڵه‌ یارمه‌تی مرۆڤ ده‌ده‌ن كه‌ هه‌ست به‌ چالاكی زیاتری سێكسی بكات، چونكه‌ ترپه‌ی دڵ و كاری مێشك و كۆئه‌ندامی ده‌مار رێكده‌خات.

هه‌روه‌ها په‌ڕه‌كانی گوڵه‌باخ‌ دژه‌ به‌كتریان و بۆ وشككردنی (زیپكه‌ی ته‌مه‌نی لاوی‌) به‌سوودن، چونكه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ئاوێته‌كانی (فینیلانۆل")یان تێدایه‌ و واده‌كه‌ن ئاوى ئه‌و گوڵه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و زیپكانه‌ به‌سوود بێت.