ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

کۆمپانیای "Nimb"ی رووسی ئەنگوستیلەیەکی زیرەکی تایبەتمەندی نمایش کرد، بۆ رزگارکردنی خاوەنی یان هەڵگری ئەو ئەنگوستیلە لەکاتی رووداوە مەترسیدارەکاندا.

ئەم ئەنگوستیلە وا دیزاین کراوە بۆ ئەوەی ببێتە ئامرازێک کە خەڵکی بتوانن له‌ڕێگه‌يه‌وه‌ داوای یارمەتی بکه‌ن کاتێک رووبه‌ڕووى مەترسی دەبنەوە، یان کاتێک پێویستیان بە یارمەتی پزیشکیی دەبێت، دیزاینەران ئه‌و ئەنگوستیلەيان بە ئامێری ناردنی تایبەت تەیار کردووە بۆ ئەوەی بە بەردەوام لە پەیوەندیدا بێت لەگەڵ تۆڕی مۆبایلەکان و، دوگمەیەکیان بۆ زیادکردووە کە بەکارهێنەرەکەی دایدەگرێت و، پاشان ئەنگوستیلەکە ئاماژە دەنێرێت بۆ ناوەندەکانی پۆلیس و فریاکەوتن بۆ ئەوەی یارمەتی بدەن.

ئەم ئەنگوستیلە پاترییەک لەخۆدەگرێت کە بەشی ئەوە دەکات ئامێرەکانی بۆ ماوەی یەک هەفتە کار بکات، هەروەها خاوەنەکەی دەتوانێت لەکاتی ونبوونی ئه‌نگوستیله‌كه‌ لەڕێگەی ئەپلیکەیشنێکی تایبەتەوە کە به‌ سیستەمی ”GPS"به‌ستراوه‌ته‌وه‌، بەدوایدا بگەڕێت.