ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لەكاتی زیادبوونی كێشی لەش، شێوەی بڵاوبوونەوەی چەوری زیاد لە یەكێكەوە بۆ یەكێكی تر جیاوازی هەیە چونكە پەیوەستە بە جینەكان و فسیۆلۆژیایەكی تایبەت، بۆ نموونە زیاد كۆبوونەوەی چەوری لە ناوەڕاستی سك و تەنیشتەكان، سەرەوەی رانەكان..تاد، بەڵام كە كێشی لەش زۆر زیاد دەكات ئەوا دەموچاویش قەڵەوی پێوە دیاردەبێت. لەكاتی دابەزاندنی كێشی لەشدا، هەرگیز مەرج نییە كە راستەوخۆ یان زوو دەموچاوت لاوازبێت، بەڵام بە تێپەڕبوونی كات چەوری لە ژێر پێستی دەموچاویش كەم دەبێتەوە و قەبارەی دموچاو بچووك دەبێتەوە. شێوە و قەبارەی دەموچاو لەگەڵ تەمەندا گۆڕانی بەسەردا دێت، هەروەها لەگەڵ زیادبوون و دابەزینی كێشی لەشدا. دابەزینی خێرا و زیادی كێشی لەش لە خڕیی روومەت و گۆنا كەم دەكاتەوە، بەڵام تەمەن شێوەی دەموچاو دەگۆڕێت بەتایبەتی بە هۆی شۆڕبوون و لۆچبوونی پێست. زیادبوونی كێش یان كۆبوونەوەی چەوری لەژێر پێستدا دەبێتە هۆی كشان و گورجبوونی پێست، بۆیە لەكاتی دابەزاندنی بڕێكی زۆری كێشدا پێست شۆڕ و شل دەبێت و پێویست بە نەشتەرگەری گورجكردنەی پێستی دەموچاو و شوێنی تری لەش دەكات. بۆ كەمكردنەوەی كاریگەری دابەزاندنی كێش لەسەر دەموچاودا، پێویستە كە ریجیم و مەشقی وەرزشی دروست تەنیا بە رێنمایی دكتۆر ئەنجام بدرێت، هەروەها خواردنەوەی 10 پەرداخ ئاو رۆژانە لەگەڵ كەمكردنەوەی خوێ لە خۆراكدا