ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

خواردنەوەی بڕی تەواوی ئاو رۆژانە گرنگی زۆری بۆ تەندروستی هەیە، بەڵام خواردنەوەی ئاوێكی شلەتێن لەسەر گەدەی بەتاڵ بۆنموونە بەیانییان پاش لەخەوهەڵسان سوودی زیاتر بە لەش دەگەیەنێت وەكو: بەتاڵكردنەوەی رێڕەوەكانی كۆئەندامی هەرس، پاككردنەوەی كۆڵۆن لە پاشماوەكان، هاندانی ئارەزووی خواردن بۆ ژەمێكی تەواوی بەیانی كە زۆر گرنگە بۆ تەندروستی،خۆپاراستن لە سەرئێشە لەوكاتەی كە كەمبوونەوەی شلەی لەش Dehydration وا لە خانەكان دەكات كە فرمانەكانیان بە دروستی ئەنجام نەدەن، رزگاركردنی لەش لە ماددە زیانبەخشەكان، دابەزاندنی كێشی لەش بەوەی كە گەدە پڕدەبێت لە ئاو كە هیچ وزە لەخۆناگرێت، هەروەها ئاو كرداری میتابۆلیزمی لەش تاودەدات كە هاندەرە بۆ سووتاندنی چەوری و دابەزاندنی كێشی لەش، كەمكردنەوەی ئەگەری كۆبوونەوەی گاز لە گەدە و ریخۆڵەدا، سافكردنی پێست چونكە خانەكانی پێست زۆر پێویستییان بە ئاو هەیە بۆ خۆپاراستن لە لۆچبوون و وشكبوون.