ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەگەرچی نێت رۆڵێكی گەورەی لە ژیانی مۆدێرندا هەیە، بەڵام دیوێكی تاریكیشی هەیە، بۆنموونە لەوانەیە كە ببێتە ئەگەری خەمۆكی. تا ئێستا پسپۆرانی تەندروستی نەگەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی كە ئایا زیاد بەكارهێنانی ئینتەرنێت هاندەرە بۆ تووشبوون بە خەمۆكی Depression یان خودی خەمۆكی هاندەرە بۆ زیاد بەكارهێنان و راهاتن لەسەر ئینتەرنێتدا؟ هەندێك لە پسپۆران پێیان وایە كە هەردوو حاڵەت راستن، هەندێكی تر پێیان وایە كە حاڵەتی یەكەم زیانستییانەترە واتە زیاد بەكارهێنانی نێت ببێتە ئەگەری خەمۆكیی مامناوەند یان توند(قووڵ)، بەڵام تەنیا بە رێژەی 1-2%ی خەڵك كە زیاتر لە نەجەواناندا روودەدات بەتایبەتی لە تەمەنی دەوری 21 ساڵیدا. بە مانایەكی تر، رێژەیەكی كەمی خەڵك ناتوانن كۆنترۆلی چەندێتی بەكارهێنانی ئینتەرنێت بكەن تا رادەیەك كە كاریگەریی نێگەتیڤ دەكاتە سەر ژیان و چالاكیی رۆژانەیان. ئاماژە بەمەش كراوە كە ئەگەر زیاد بەكارهێنانی نێت ببێتە جێگرەوەی زۆربەی چالاكییە كۆمەڵایەتییە ئاساییەكان، ئەوا لەوانەیە كە حاڵەتەكە پەیوەندی هەبێت بە خەمۆكی یان راهاتن Addiction لەسەر نێتدا. جەخت لەمەش كراوەتەوە كە خەمۆكیی پەیوەست بە راهاتن یان زیاد بەكارهێنانی نێت كاریگەریی نێگەتیڤی زۆری هەیە لەسەر تەندروستیی درەوونیدا.