ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

خواردنی 20 دانە باوی رۆژانە كە دەكاتە نزیكەی 30 گرام،163 كالۆری وزە لەخۆدەگرێت لەگەڵ 5 گرام پرۆتین، 12 گرام چەوری كە زۆربەی چەورییە ناتێرەكانن، 3 گرام ریشاڵ، لەگەڵ كەمتر لە یەك گرام شەكر، هەروەها ڤیتامینەكانی B1، B3، B6، B9 و ڤیتامین E. پسپۆران رێنمایی دەكەن كە رۆژانە 20 دانە باوی بخۆیت چونكە ئەم سوودە تەندروستییانەی هەیە: باشتركردنی تەندروستیی كۆئەندامی هەرس، زوو هەستكردن بە تێربوون و رێگرتن لە زیاد خواردن بەوەی كەپرۆتین و ریشاڵ و چەوریی باوی بەیەكەوە هەستی تێربوون پەیدادەكەن، بەرزكردنەوەی ئاستی میتابۆلیزم لە لەشدا بە رێژەی 15% لەگەڵ بەرزكردنەوەی ئاستی وزەی لەش كە هاندەرە بۆ سووتاندنی چەوری و رێگرتن لە زیادبوونی كێشی لەش،پاراستنی پتەویی ئێسك چونكە باوی رێژەیەكی باشی مەگنسیۆم و فسفۆری تێدایە لەگەڵ بڕێكی كەمی كالسیۆم، باشتركردنی تەندروستیی دڵ لە رێگای دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیرۆلی خراپ LDL لە خوێن و كەمكردنەوەی ئاستی هەوكردن لە لەشدا چونكە باوی بەهۆی ماددە دژەئۆكسانەكانی فلاڤۆنۆیدەكان Flavonoids لەگەڵ چەورییە ناتێرەكان، چەورییەكانی ئۆمیگا3، ریشاڵ، ستیرۆلە رووەكییەكان Plant sterols.