ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

پاش ئەو سەرکەوتنانەی کە هەردوو کورتە فیلمی ( UNDER BLCK ) و ( THE ORANGE MAN DREAMS ) کە کارەساتەکانی کە داعش بە سەر ئێزدی و خەلکی سڤیلی ناوچەکەی هێنابوو باس دەکات ، و لە سالەکانی رابردوو بەشداری چەندین نێوەند و ڤستیڤالە ناوخۆیی و نێو دەولەتی کرد لە ئەمریکا و کانادا و هندوستان و ئەفریقا و ئەورپا و توانی خەلاتی بوێری لە کانادا و چەند خەلاتی جیهانی بە دەست بهێنێت ، هەروەها ( خەونەکانی پیاوە پرتەقالیەکە ) خەلاتی باشترین کورتە فیلمی لە فستیڤالی دژە تیرۆری هەولێر و هەروەها باشترین کورتە فیلم لە دیداری ئافرتان بۆ سینەما لە هەولێر پێ بەخشرا.

فیلمی (یــادێ) کە بە واتای دایکە بەرهەمێکی نویێ دەرهینەر شیرین جیهانیە کە بۆ یەکەم جار بەشداری فستیڤالیکی نیودەولەتی ئیسرائیل کرد ، ئەم فیلمە باس لە قوربانی مندال و خیزان بە گشتی دەکات لە ناو زلکاوی شەر و گێرانەوەی خەون و روئیا جوان و خنجیلانەکانی مندالێکە کە دایک و بابی لە دەست داوە لە شەری سوریا کە داعش و بەشار ئەسەد داینەمۆی سەرەکین ، لەگەل باپیر و داپیری ئاوارەی کوردستانی عێراق دەبێت و لەوێشەوە رێگای هەندەران دەگرنە بەر ، فیلمێکی پر لە ڕامان و تراژیدیایە و دژی شەرە .

ئەوە لەوکاتە دێت کە هەفتەی رابردوو سۆشیال میدیای دەرهێنەر کەوتە بەر هاک کردنێکی بە هێز و بەرنامە بۆ دارێژ و گوومان لەوە دەکرێت کە دەستێک بیت دژی ئەو هەولانەی دەرهێنەر بە تایبەت کە ویستویەتی رووی داعش وەکو خۆی پێشانی جیهان بدات دێت .