ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە لێدوانێکی ساندرا ئەلساندرا ڕایگەیاند نوێترین کارم گۆرانێکی ئیسپانیە، بە ناوی Hola chicos کارێکی جیاواز لە دوو گۆرانیە پێشووم لە ڕووی کلیپ و کاری موزیک و گوتندا ،ئەو گۆرانیە پەیامێکە بۆ کوڕان کە کچان ئازا و چاڵاکن باوڕیان بە خۆیان کار ئەکەن ،جیاوازی نێوان پیاو و ژن نیە بۆیە ئێمەش هەین ،ئەو گۆرانیە تێکستی areo لە ئەمریکا نوسیەتی ، ئاوازی taim لە وڵاتی ئەڵمانیا کراوە ،میکس و مایسترینگ لەلایەن i wanna be dj ئەنجامدراوە ،ئەو کلیپە هەر وەك کارەکانی تر باوکم سپۆنسەری کردووە تێچووی کلیپەکەی دابین کردووە ،چونکە هەمیشە پاڵپشتی کارەکانی من بۆ هونەری گۆرانی گوتن ، ئەو گۆرانیە ئەمجارەم لە لایەن دەرهێنەر و فۆتۆگراف (ڕەوەند جەواد) دەرهێنانی بۆ کراوە بە شێوەێکی سادە نوێ،کاری وێنەگرتنی لە لایەن عەدنان سالار بۆ کراوە ،تەواوی وێنەگرتنی لە وڵاتی ئەڵمانیا وێنەگری بۆ کراوە .