ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

كوتان یان ڤاكسینی ئەنفلوەنزا Flu shot كاریگەرە بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە ئەنفلوەنزای وەرزی یان 3 جۆر ڤایرۆسی ئەنفلوەنزا كە بریتین لە H1N1، H3N2 لەگەڵ ڤایرۆسی جۆری B. ئەم ڤاكسینە پاش 2 هەفتە لە بەكارهێنانی بەرگری بەرانبەر بە ڤایرۆسەكانی ئەنفلوەنزا لە لەشداپەیدا دەكات كە بەلای كەم بۆ ماوەی 6 مانگ بەردەوام دەبێت. ئەگەرچی وەزری ئەنفلوەنزا لە نیوەی مانگی ئەیلولەوە دەستپێدەكات و تا مانگی ئایار بەردەوام دەبێت، بەڵام واباشترە كە ڤاكسینی ئەنفلوەنزا لە مانگی ئەیلول تا 15 مانگی تشرینی دووەم وەربگیرێت كە بە باشترین كات بۆ وەرگرتنی ڤاكسینەكە د. دادەنرێت. هەر كەسێك لە تەمەنی 6 مانگ و بەسەرەوە دەتوانێت كە ڤاكسینی ئەنفلوەنزا وەربگرێت، ئافرەتی دووگیانیش دەتوانێت لە هەر كاتێكی دووگیانیدا ڤاكسینەكە وەربگرێت، هەروەها پاش منداڵبوون لەكاتی شیردانی سروشتیدا. پێویستە ئەمەش بزانرێت كە ڤاكسینی ئەنفلوەنزا هیچ كاریگەرییەكی نییە بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە هەڵامەت، چونكە ڤایرۆسەكانی هەڵامەت جیاوازن لەگەڵ ڤایرۆسەكانی ئەنفلوەنزا، واتە هەڵامەت و ئەنفلوەنزا 2 نەخۆشیی جیاوازن.