ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

زۆربەی ئەو دەرمانانەیی كە بە مەبەستی دابەزاندنی كێشی لەش Diet pills لە بازاڕەكان و دەرمانخانەكاندا هەن چەوری لە خۆراكەوە رەادەكێشن، هەندێكیشیان ئارەزووی خواردن كەم دەكەنەوە. بە پێی رێكلامی كۆمپانیا بازرگانییەكان، ئەم دەرمانانە هانی سووتاندنی چەوریی لەش دەدەن، بەڵام تا ئێستا بەڵگەیەكی زانستیی سەلمێنەری ئەم گۆتانە لەبەر دەستدا نییە. بە گوێرەی بەدواداچوونەكانی ئاژانسی خۆراك و دەرمانی ئەمەریكی FDA، گەلێك لەم دەرمانانە ماددەی BMPEA لەخۆدەگرن كە نزیكە لە ئەمفیتامین Amphetamine كە كاریگەریی نێگەیڤ دەكاتە سەر پەستانی خوێن، دڵ، هەروەها خەو. زۆربەی ئەو دەرمانانەی كە چەوری لە خۆراكەوە رادەكێشن ماددەی چیتۆسان Chitosan لەخۆدەگرن كە رێگا لە هەرسكردنی چەوری دەگرێت، ئەمەش دەبێتە ئەگەری تێكچوونی هاوسەنگیی هۆرمۆنەكان و پەككەوتنی ئەندامەكان یان تێكچوونی فسیۆلۆژیای ئەندام یان كۆئەندامەكان. هەتا ئەگەر بەكارهێنانی یەكێك یان پتر لەم دەرمانانە ببێتە هۆی دابەزاندنی كێش ئەوا بێگومان بە رادەیەكی كەم و ناجێگیر دەبێت. هەندێكیان هۆكارن بۆ كەمبوونەوەی هەڵمژینی ماددە خۆراكییە گرنگەكان، هەندێكی تر تێكەڵاوێكی ئەسپرین و ئێفیدرین Ephedrine لەخۆدەگرن كە هۆكارە بۆ بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و ناڕێكبوونی لێدانەكانی دڵ، لەوانەشە ببێتە هۆی نۆرەیەكی كوشندەی دڵ یان جەلتەی مێشك. تاكە رێگای دروست بۆ دابەزاندنی كێش بریتییە لە ریجیم و مەشقی وەرزشی بە چاودێری دكتۆر.