ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەگەر منداڵەكەت لە لایەنی فیزیكییەوە كەمێكی لە تۆ نەچێت ئەوا لە لایەنی كەسێتی و زیرەكییەوە زۆری لەخۆت دەچێت. ئاڵۆزیی جینەكان وردەكاری یەكجار زۆر لە تۆ و هاوسەرت بۆ منداڵەكەت دەگوازنەوە. جینەكانیی منداڵ تێكەڵاوێكە لە شێوەی دایك و باوك، بەگشتی سێتێك جین بەشدار دەبن لە دیاركردنی سیفەتێكدا، بۆ نموونە ئەگەر چاوی باوك قاوەیی و چاوی دایك شین بێت، ئەگەرچی منداڵ هەردوو جینەكەی چاوی قاوەیی و چاوی شین هەڵدەگرێت، بەڵام لەبەر ئەوەی كە جینی چاوی قاوەیی بەهێزترە یان زیاتر زاڵە بەسەر جینی چاوی شین بۆیە چاوی منداڵ زیاتر قاوەیی دەبێت، هەروەها بە گوێرەی رەنگی قژی باوك كە ئەگەر قاوەیی بێت ئەوا زاڵ دەبێت بەسەر قژی زەردی دایك بۆیە قژی منداڵ زیاتر قاوەیی دەبێت. لە لێكۆلینەوەیەكی نوێدا هاتووە كە نزیكەی هەموو لایەنە دەروونییەكان بۆماوەیین واتە لە دایك و باوكەوە بۆ منداڵ دەگوزارێنەوە، بۆ نموونە جمكە چۆنیەكەكان Identical twins كەسایەتییەكی هاوبەشیان هەیە، هەروەها حەزی رەنگەكان، حەزی خۆراك، چالاكی بەدەنی و چالاكییە كۆمەڵایەتییەكان، زیاد پێكەنین، زوو یان درەنگ هەڵچوون و تووڕەبوون، ناسنامەی سێكسی، مەیلەكانی تر..تاد. بە هەرحاڵ، لە هەموو كەسێكدا پەیوەندییەكی پتەو لە نێوان جینەكان و دەرووبەردا هەیە، بەهرەی میوسیك باشترین نموونەیە بۆ ئەمە. ئەگەرچی زیرەكی و بەهرەی هونەری لە لایەن جینەكانەوە دیاردەكرێن، بەڵام بۆ ئەنجامدان و پەرەپێدان پێویستییان بە دەوروبەرێكی گونجاو هەیە، ئەمەش پاساوی ئەوە دەداتەوە كە بۆچی بەگشتی رێژەی زیرەكی IQ لەبەر زوو فێربوون و دەوروبەری گونجاو لە هەڵكشاندایە.