ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمى كوردستان، چۆنیه‌تیی خۆپاراستن له‌ لێدانى برووسكى بڵاو كرده‌وه‌.

* دەستبەجێ تەلەفۆن و مۆبایلەكەت دابخە.

* ئەگەر لەژێر یان، نزیك دارێكی درێژ و تەنیا بووی، خێرا لێی دوور بكەوە.

* لە نزیك ستوونەكانی كاره‌با و تەلەفۆن و تاوه‌رەكانی پەیوەندی و گەیاندن دوور بكەوە.

* لە شوێنی بەرز مەوەستە.

*ئەگەر لە ناوچەیەكی كشتوكاڵی بیت، ئەو كاته‌ تا بكرێت دوور بكەوە كە لەو شوێنانەی كە داری بەرزی لێیە، هەوڵبدە بگەیتە ناوچەیەكی دەشتایی و نزم كە درەختی باڵا نزمی لێ بێت.

* تا بكرێت نەچیتە ڕووبەرە كراوەكان، ئەگەر بە ناچاری لە شوێنێكی وا بوویت، دەستبەجێ لەسەر ڕووی زەوی پاڵكەوە، یان لایەنی كەم دابنیشە و نەڕۆیت تا گێژەڵووكەكە دوور دەكەوێتەوە، یان كۆتایی دێت.

* لە كەلوپەل و ئامێری ئاسنینی وەك تەلبەندەكان و هەرچی جۆرە بارستە كانزایەكی كەڵەكەبوو بێت، دوور بكەوە.

* لە كەناراوەكانی وەك دەریا و دەریاچەكان و چەم و ناوچە شێدارەكان دوور بكەوە.

* بەكارنەهێنانی ئامێرە كارەباییەكان لە دەرەوەی ماڵەوە و لەكاتی نزیكبوونەوەی گێژەڵووكەی برووسك.

* خێرا ئاریەلی ئۆتۆمبیلەكەت دابەزێنە.

* ئەگەر لەناو ئۆتۆمبیل بوویت، ئەوا دامەبەزە، چونكە پەیكەری ئۆتۆمبیلەكەت جۆرێك لە پارێزگاریت پێ دەبەخشێ.