پسپۆرانی تەندروستی جەخت دەكەنەوە كە ئاشنابوون بە زیاتر لە 2 زمان هاندەرە بۆ ئاكتیڤكردنی شوێنی زیاتر و جیاواز لە مێشكدا، ئەمەش هاندەرە بۆ زیادبوونی تواناكانی مێشك بەتایبەتی توانای تەركیز و ئیدراك Cognition. ئەمەش روونكراوەتەوە كە فێربوونی زمانی نوێ لە هەر تەمەنێكدا ئەم ئامانجە دەپێكێت. لە لێكۆڵینەوەكانی پەیمانگای نەتەوەییی توێژینەوەكانی مێشك لە هیندستاندا هاتووە كە هەر چەند ژمارەی زانینی زمانەكان زیاتر بێت هێندە گەشە و تواناكانی مێشك باشتر دەبن. لە لایەكی ترەوە، توێژەران گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی كە فێربوون و زانینی زمانێكی نوێ لە تووشبووان بە نەخۆشیی ئەلزهایمەر Alzheimers یان كەمبوونەوەی تواناكانی مێشك كە پەیوەستە بە تەمەن Dementia رۆڵی بەرچاوی هەیە بۆ سووككردنی نیشانەكان و باشتركردنی فرمانەكانی مێشك بەگشتی.