ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

پێویستە لە ماڵەوە چەند دەرمانێك لە شوینێكی وشك و سارد دابنێت بۆ چارەسەركردنی چەند حاڵەت و نەخۆشییەكی سادە وەكو هەستەوەری، ئازاری گەدە، سەرئێشە..تاد، لەوكاتەی كە دەرمانخانەكان داخراون، یان كات درەنگە و ماڵت دوورە لە نەخۆشخانە، دەتوانیت بەلای كەم نیشانەكانت بە دەرمانێكی سەلامەت سووك بكەیت تا دەگەیتە لای دكتۆر، بۆنموونە دەنكی پاراسیتۆل Paracetamol كە بە ژەمی دروست تا رادەیەكی زۆر دەرمانێكی سەلامەتە بۆ سووككردنی ئازار و دابەزاندنی پلەی گەرمی لەش، هەروەها دەرمانی دژەهیستامین وەكو ئەلێرمین Allermine بە شێوەی دەنك یان گیراوە بۆ حاڵەتەكانی هەستەوەری پێست، خورشت، پژمین، هەستەوەری چاو هاوكات لەگەڵ كرێمی هایدرۆكۆرتیزۆن Hydrocortisone بۆ كۆنترۆلكردنی هەوكردنی پێست و ئەكزیما یان پێوەدانی مێروو. دەرمانی دژی دڵەكزێ Antacids بە شێوەی شروب یان دەنكی كرۆژتن زۆر پێویستە كە لە هەموو ماڵێكدا هەبێت،پاشان دەنكی ئەسپرین بۆ لابردنی ئازار و بەكارهێنانی لەكاتی روودانی نۆرەی دڵ، هەروەها شروبی كۆكە و دەنكی فلو ئاوت لەگەڵ مەرهەمی دژەهەوكردن بۆ چارەسەركردنی داڕوشان و برینی سووكی پێست. پێش بەكارهێنانی هەر دەرمانێك نووسراوی ناو پاكێتەكان بە وردی بخوێنەوە بۆ دڵنیابوون لە ژەم و زیانە لابەلاكان و رێنمایی تر، هەر 3 مانگ جارێك بەرواری بەسەرچوونی دەرمانەكان بەسەرەبكەرەوە.