ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بێگومان ناكرێ تەندروستی كەسێك لە رێگای رەنگی چاوەكانییەوە دیار بكرێت، بەڵام چەند راستییەكی زانستی ئەم پەیوەندییە روون دەكەنەوە، بۆ نموونە چاوی شین زیاتر لە رەنگەكانی تر هەستییارە بە رووناكی. شاعیران چاو بە پەنجەرەی رۆح دادەنێن، بەڵام بە شێوەیەكی گونجاوتر دەكرێ چاو وەكو پەنجەرەی تەندروستی سەیر بكرێت. لێكۆڵینەوەكان باس لەوە دەكەن كە لەوانەیە هەندێك حاڵەتی تەندروستی پەیوەندی بە رەنگی چاوەوە هەبێت، بۆنموونە چاوی شین زیاتر هەستیارە بە رووناكی و تیشك لەبەر پەرشوبڵاوبوونی بۆیەی رەنگی چاو كە هەر چەند تاریكتر بێت هێندە زیاتر رووناكی هەڵدەمژێت، هەرچەند كاڵتریش بێت هێندە رێگا بە گەیشتنی رووناكی بە گلێنەی چاو دەدات و زیانی پێدەگەیەنێت. هەروەها رەنگی كاڵی چاو وەكو سەوز یان خۆڵەمێشی رێگا بە گەیشتنی رێژەیەكی زیادی تیشكی سەرووی وەنەوشەیی دەدەن، ئەمەش ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی چینی ناوەڕاستی چاو Uvea زیاد دەكات، لێرەدا گرنگی بەكارهێنانی چاویلكەی دژی تیشكی سەرووی وەنەوشەیی دێتە پێشەوە. ئەمەش تێبینیكراوە كە كەسانی خاوەن چاوی قاوەیی توانا و لیاقەی وەرزشی باشتریان هەیە لەگەڵ كاردانەوەی Reaction خێرا و باشتر لەكاتی چاڵاكییە وەرزشییەكاندا بە بەراورد لەگەڵ خاوەن رەنگەكانی تری چاودا.