ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

هەریەكێك لە ئێمە كاتێك دەكەوێتە داوی خۆشەویستی یاخود هاوسەرگیری دەكات، پێویستە چەند رێنماییەك هەیە بەردەوام جێبەجێی بكات بۆ ئەوەی ئەو پەیوەندییە خۆشەویستییەی نێوانیان بەردەوام لە بەهێزبووندابێت.

یەكەم: هەمو رۆژێك لێی بپرسە هیچ شتێكی ناوێت و یان پێویستی بە یارمەتیت نییە.

دووەم: رۆژانە كات تەرخان بكە بۆ گفوتەگۆكردن و قسەكردن لەسەر چالاكییەكانی رۆژانەتان.

سێیەم: ئەگەر لێت دوورە مەرج نییە هەموو خولەكێك نامەی بۆ بنێریت، رێگە بدە كارەكانی ئەنجامبدات و هەندێك بیرت بكاتەوە.

چوارەم: رۆژانە وتنی وشەی سوپاس لەبیر مەكە.

پێنجەم: زوو زوو لە هەستی خۆشەویستەكەت بپرسە، مەرج نییە هەموو خولەكێك لێی بپرسیت، بەڵام كاتێك هەست بە گۆڕانكاری دەكەیت لە هەڵسوكەوتیدا یان بێزار و نیگەران دیارە گرنگە فەرامۆشی نەكەیت.

شەشەم: خۆشەویستەكەت یان هاوسەرەكەت كۆنترۆڵ مەكە، رێگە بدە ژیانی ئاسایی خۆی بژی.

حەوتەم: زوو زوو سوپرایزی بۆ بكە یان هەفتانە پێكەوە بڕۆنە دەرەوە.

هەشتەم: هەمیشە چارەسەر بدۆزەرەوە، كاتێك كێشە و ناكۆكی دروست دەبێت دەكرێت كێشەكە بچووك بكەن و دەكرێت كێشەكە گەورە بكەن، هەوڵبدە ئەو رێگەیە بدۆزەرەوە كە كێشەكە چارەسەر دەكات.

نۆیەم: داوای لێبوردن بكە، كاتێك هەڵەیەك ئەنجام دەدەیت زۆر ئاساییە داوای لێبوردنی لێبكەیت، بەم شێوەیە زیاتر پەیوەندیتان بەهێزتر دەبێت.