ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سپرای قژ Hairspray گەلێك جۆر و فۆرمیولای هەیە، پێكهاتەی جیاواز لەخۆدەگرن، هەندێك لەم پێكهاتانە زیانی تەندروستییان هەیە. پێش ساڵانی هەفتاكان ماددەی كلۆریدی ڤینیل Vinyl chloride لە نزیكەی هەموو جۆرەكانی سپرای قژدا هەبوو كە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەكات بەتایبەتی شێرپەنجەی جگەر، پاشان لابرا و ماددەی كلۆریدی میتیلین Methylene chloride لە سپرای قژدا بەكارهێنرا، پاشان لێكۆلەران جەختیان كردەوە كە ئەویش ماددەیەكی شێرپەنجەییە، ئێستا ئەگەرچی نزیكەی هەموو جۆرەكانی سپرای قژ چیتر ئەم 2 ماددەیە لەخۆناگرن، بەڵام هێشتا ناتوانرێت جەخت بكرێتەوە كە پێكهاتەكانی تری سپرای قژ بێ زیان بن بۆ تەندروستی، بۆنموونە ماددەی پرۆپیلین گلایكۆل Propylene glycol كە لە هەموو جۆرەكانی سپرای قژدا هەیە نیشانەی پرسیاری لەسەرە، هەروەها زۆربەیان ماددەیەكی خۆشكردنی بۆن Fragrance لەخۆدەگرن، گەلێك ماددەی تریش كە لە سەر نوورسراوەكانی قوتووی سپرای ئاماژەیان پێ ناكرێت. هەڵمژینی پڕوشكەكانی سپرای قژ كە ماددەیەكی ئەلكهولی و ئاوێتە هایدرۆفلۆرۆكاربۆنەكان لەخۆدەگرن لەوانەیە ببێتە هۆی ژاراویبوون هاوكات لەگەڵ سووتانەوەی پێست، سووتانەوەی چاوەكان، كڕانەوەی قوڕگ، دابەزینی پەستانی خوێن، هەناسەتەنگی و لەهۆشچوون.