ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دوێنێ‌ سێ‌ شەممە 2020/1/28 لە هۆڵی میدیای شاری هەولێر، لە ژێر چاودێری بەڕێز (د.فەرسەت سۆفی) پارێزگاری هەولێر، پیشانگای فۆتۆگرافی هونەرمەند (ئاشتی عەدۆ) كرایەوە، لەم پیشانگایەدا شێوازی ئەنستلەیشن نمایش كرابوو، كە یەكێكە لەو شێوازە هونەرییە نوێیانەی كە لە سەردەمی ئێستادا لە جیهاندا باوە. كارەكانی هونەرمەند بەچەند شێوازێكی تایبەت نمایش كرابوون لەوانە بەكارهێنانی ڤیدیۆ‌و داتاشۆ‌و قوماش و وێنە و كۆمەڵێك بابەتی تری سەرنج راكێش،كە لەچاوی بینینەوە هەستت بە جیاوازی دەكرد، وەك هونەرمەند ئاشتی عەدۆ وتەنی هەموو كارەكانی ئەو پیشانگایەی تایبەت بوو بە معاناتی خوشك و برا ئێزێدییەكان كە لە ماوەی رابردوودا بوونە قوربانی دەستی داعشەكان و كاریگەری خۆیان لە سەر هونەرمەندوو نووسەران بەجێهێشت، هەروەك رەنگدانەوەی ئەم روداوەش كەوتە ناو زوومی كامیڕاكەمەوە.