ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

كۆلیستیرۆل بە تەنیا یان بە سەربەستی لەناو خوێندا ناسووڕێتەوە بەڵكو بە چەورەپرۆتینەكانەوە لكاوە. ئەو چەورەپرۆتینانەی كە چڕییەكەیان بەرزە HDL ئاستی گشتی كۆلیستیرۆل دادەبەزێنن بە گواستنەوەی بۆ جگەر و لەوێش لەش لێی رزگاردەبێت، ئەم چەوریە پرۆتینانە وەكو گەسك كۆلیستیرۆلی خراپ لەناو خوێنبەرەكاندا رادەماڵێت واتە دژی نەخۆشی رەقبوونی خوێنبەرەكان كاردەكات، بۆیە بە كۆلیستیرۆلی باشGood cholesterol ناوزەد دەكرێ. ئەو چەورەپرۆتینانەی كە چڕی كەمیان هەیە LDL هەڵگری كۆلیستیرۆلی خراپن بۆیە پێیان دەڵێن كۆلیستیرۆلی خراپBad cholesterol ، زیادبوونی رێژەی كۆلیستیرۆلی خراپ ئەگەری نەخۆشی دڵ و رەقبوونی خوێنبەرەكان زیاد دەكات چونكە لە ناوپۆشی خوێنبەرەكاندا دەنیشێت و جێگیر دەبێت. بۆ كەمكردنەوەی رێژەی كۆلیستیرۆلی خراپ ئەم خۆراكانە كەم بخۆ: گۆشتی سوور، كەرە، شیری فول كرێم، هەویركارییەكان، هێلكە، جبس، جگەر، خۆراكی خێرا Fast Food. لە لایەكی تردا ئەم خراكانە زیاتر بخۆ: سەوزە، میوە، رووەكە پاقلەییەكان، ماسی، گوێز،باوی، كازو. لە هەمان كاتیشدا دەبێ رۆژانە یەك كاتژمێر یان بە لای كەم هەفتانە پێنج رۆژ وەرزش بكەیت وەكو رۆیشتن، مەلە، راكردن، تێنس، لێخوڕینی پایسكل. بەم دواییە چەورەپرۆتینی تر دۆزراوەتەوە كە چڕییەكەیان زۆر بەرزە VHDL، ئەم جۆرە پۆزەتیڤانە رەفتار دەكات شان بە شانی HDL توانای لابردنی كۆلیستیرۆلی نیشتووی لەناو خوێنبەرەكاندا هەیە.