ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 لەبڕی نوقلانە كتێبیان بەخشیەوە

رێگای كوردستان

لەئاهەنگی ئەڵقە گۆڕینەوەکەیان، هاوژین مەحمود و ڕێژیان عوسمان، لەبڕی نوقلانە دەیان کتێبییان بەخشیی بەئامادەبوان بەمەبەستی بەکولتوورکردنی خوێندنەوە لەنێوچین وێژەکان.

کتێبەکان بریتی بوون لە، بابەتی فەلسەو ئاینی و سیاسی و مێژوویی وهتد.

چەند چۆلەکەیەکیشیان لەقەفەس ئازادکرد و دوو درەختی سنۆبەریان لەسەر لێواری خەرەندى ڕواندز چاند، بەمەبەستی پاراستنی ژینگە و جوانکردنی.

لەو مەراسیمەدا بەرپرس و بەشێک خوێنەرانی ڕواندز وڕۆشنبیران ئاماددەبوون وئەوکارەییان بەرزنرخاندوستایشی بیرۆکەکەییان کرد.