ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 هەبوونی خوشك تەواوكەری دایكە

رەنگە زۆر کات لەگەڵ خوشکەکەت ناکۆکی لە نێوانتان روبدات، بەڵام هیچ شتێک لەوە باشتر نیە کە کەسێک هەمان ئارەزوەکانی تۆی هەبێت و هەمیشە لە پشتت بێت.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەری UNILAD توێژینەوەیەک نوێ لەسەر 570 کەس ئەنجامدراوە کە تەمەنیان لە نێوان 17 بۆ 25 ساڵیدا بوە، لەزانکۆیەکی ئێرلەندا، چەند پرسیارێک لەبارەی دۆخی دەرونی و تێڕوانیان دەربارەی کراوە.

لە ئەنجامی توێژینەوەکەدا دەرکەوتوە ئەو ئەو کەسانەی لە منداڵیەوە لەگەڵ خوشکەکانیان گەورەبونە تێڕوانینیان دەربارەی ژیان ئەرێنیە، هەست بە دڵخۆشی دەکەن، بە بەراود بەو کەسانەی خوشکیان نییە.

هەروەها دەرکەوت پاڵپشتی خوشک سودی گرنگ بە باری دەرونی دەگەیەنێت، بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی دایک و باوکیان لەیەکتری جیابونەتەوە، هاوکات بونی خوشک دەتکات بە کەسێکی میهرەبانتر