ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بایۆتین، کە بە ڤیتامین B7 یان ڤیتامین H ناسراوە، بەرپرسە لە جوانی پێست و قژ، دەتوانرێت لە رێگەی خۆراک یان دەرمانەوە بەدەست بهێندرێت، گرفتی قژ لە پیاواندا چارەسەر دەکات.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەری healthline، بایۆتین رۆڵی هەیە لە هێشتنەوە پێست بە جوانی، هەروەها چارەسەری گرفتەکانی نینۆک دەکات، یارمەتی گەشەی قژ دەدات، بۆ پیاوان بەسودە.

بەپێی ئەو راپۆرتە پزیشکییە، بایۆتین گرفتەکانی قژ لە پیاواندا چارەسەر دەدات، رێگری دەکات لە روتانەوەی قژ و هەڵوەرینی قژ دەوەستێنێت، هەروەها رەگی تاڵەکانی بەهێزدەکات، یارمەتی زو گەشەکردنی قژ دەدات.

بایۆتین دەتوانرێت ڕێگەی ئەو خۆراکانەوە بەدەست بهێنرێت کە دەوڵەمەندن بەم ڤیتامینە، وەکو زەردێنەی هێلکە، جگەر، قەڕنابیت، قارچک، فاسۆلیا، پاقلە، بادەم، چەرەسات و دانەوێڵە، هەروەها دەتوانرێت لە رێگەی دەرمانەوە بەدەست بهێندرێت، بەڵام دەبێت رێژەیەکی کەمی لێبخورێت و لەژێر چاودێری پزیشکدا بێت.