ئەو ئافرەتەی لە وێنەكەدا دەركەوتووە ناوی هێلینایە لە كاتی دزیكردن لە یەكێك لە ماركێتەكان وێنەی تۆماردەكرێت و پۆلیس دێت بۆ دەستگیركردنی و لێی دەپرسن چیت بردووە؟ لە وەڵامدا دەڵێت پێنج هێلكەیە بۆ منداڵەكانم برسیانە، دواتر پۆلیسەكە لە ماركێتەكە خۆراكی بۆ دەكڕێت، هێلینا بە دەم گریانەوە دەڵێت گەورەم پێویست ناكات ئەم شتانە زۆرن بۆ ئێمە، پۆلیسەكە دەڵێت هەندێ كات پێویستە یاسا جێبەجێ نەكەین چونكە مرۆڤایەتی گەورەترە.