ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

هەموو دووانەکان هاوشێوەی یەکترنین، هەندێکییان لەرووی روخسار و شێوەوە لەیەکتری جیاوازن، بەڵام ئەم دوو منداڵە رەنگی پێستیان لەیەکتر جیاوازە ئەمەش دایکیانی شۆک کردووە لەکاتی لەدایکبوونیاندا.

لە 500 حاڵەتی لەدایکبوونی منداڵی دووانەدا تەنیا 1 حاڵەت ئەگەری هەیە دووانەکە رەنگی پیستییان جیاواز بێت، ئەمەش وایکردووە دایکیان تووشی سەرسوڕمان بکەن.

جودیس نۆکۆچا، دایکی ئەو منداڵە دوانەیەیە کە لەساڵی 2016 هاتنە دنیاوە، لەوبارەیەوە وتی، "بەبیرم دێت کە پەرستارەکە منداڵەکانی کردە باوەشمەوە پێم وابوو یەکێک لە منداڵەکانمی بە هەڵە داوەپێم و باوەڕم نەکرد منداڵی من بێت"

کاچی تەمەن 4 ساڵ، لەگەڵ لەدایکبونی توشبوی "ئەلبینۆ"بوو، کە بەهۆی جیناتەوە پێستی ماددەی میلانین بەرهەمناهێنێت، بەوهۆشەوە رەنگی پێست و موەکانی سپییە، لەهەر 4 منداڵێک یەکێکیان ئەگەری هەیە بەومشێوەیە دەربچێت ئەگەر دایک و باوکەکە ئەم جیناتەیان هەڵگرتبێت.

لەگەڵ ئەوەی کاچی هەلگری ئەم نەخۆشیەیە بەڵام تەندروستییەکی باشی هەیە، جیاوازی لە رەنگی پێستی ئەم دوو منداڵە وایکردوە ناوبانگ پەیدا بکەن و هەمووان سەرسام بکەن بە جوانیەکەیان