ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دایکێک کە کارمەندێکی ناوەندی خزمەتگوزاری نەتەوەیی بریتانیایە، دوای نۆ هەفتە لە دوری، گەڕانەوەی دەکات بە سوپراز بۆ منداڵەکانی

بەپێی هەواڵێکی Mirrorی بریتانی، سوزی ڤان-ی تەمەن 43 ساڵ، دانیشتوی کینگس لینی نۆرفۆلکە، گەڕانەوەی دەکات بۆ سوپرایز بۆ بێلای تەمەن 9 ساڵ و هێتی تەمەن 7 ساڵ، کە زیاتر لە دوومانگ بوو لێیان دورکەوتبوەوە بەهۆی کارکردنی لەناوەندی خزمەتگوزاری نەتەوەیی بریتانیا.

وتیشی، "ئێستا منداڵەکانم رێگە نادەن لێیان دوربکەومەوە، کە دەیانبەمە جێگەی نوستنەکەیان پێم دەڵێن دایکە ئەمە خەونە؟، هیواخوازم ئەم دوریەم کاریگەری لەسەریان دروستنەکردبێت، بەڵام ناچاربوم ئەو بڕیارە بدەم بۆئەوەی بیانپارێزم و هیچ نەخۆشییەک لەگەڵ خۆم نەبەمەوە بۆیان".

سوزی کە رۆژانە 12 کاتژمێری بەکارکردنەوە بەسەر دەبرد لە نەخۆشخانە، لەبارەی کارەکەیەوە رایگەیاند، "ئاسان نییە قوربانی بدەیت و منداڵەکان بۆ ئەو ماوەیە جێبهێڵیت، کاتێکی زۆری ویست بۆئەوەی بڕیاربدەم لە کچەکانم دوربکەومەوە، باوەڕم نەدەکرد نۆ هەفتەی پێبچێت، بۆیە سەخت بو ئەو ماوەیە بۆ من و منداڵەکانیشم"