ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئا: حه‌مه‌ هاشم

له‌ خانوویه‌كى كۆنى گه‌ڕه‌كێكى هه‌ژارنشینى ناوه‌ڕاستى شارۆچكه‌ى (عه‌ڕابه‌) ى سه‌ربه‌ شارى (جنین)ى باكوورى به‌شى رۆژئاواى فه‌ڵه‌ستین، سه‌میحه‌ له‌حلوح، ژنێكى 87 ساڵى خه‌ریكى وێنه‌ كێشانه‌، كۆمه‌ڵێك ره‌نگى قه‌ڵه‌مى داریین و ره‌نگى ئاویى و كاغه‌ز و كارتۆنى سپى له‌ده‌ورى خۆى كۆكردۆته‌وه‌ و سه‌رقاڵه‌ به‌خستنه‌ ڕووى خه‌یاڵه‌ جوانه‌كانى، ئه‌م ژنه‌ به‌ته‌مه‌نه‌ فه‌ڵه‌ستینیه‌ نزیكه‌ى شه‌ش ساڵه‌ ده‌ستى كردووه‌ به‌ وێنه‌ كێشان و تاكوو ئێستا نزیكه‌ى 400 وێنه‌ى جۆراوجۆرى كێشاوه‌ له‌و شتانه‌ى رۆژانه‌ ده‌یانبینێت و پێى جوانه‌ و ئه‌و شتانه‌ش كه‌ به‌ خه‌یاڵیدا دێت، وه‌كوو گووڵ و ئاژه‌ڵ و خانوو و باڵنده‌ و وێنه‌ى سرووشت به‌گشتى وێنەیان دەکێشێت.

هه‌موو ئه‌مانه‌ گرێده‌داته‌وه‌ به‌ مێژووى خانووه‌ كۆنه‌كه‌ى كه‌ درووستكردنه‌كه‌ى بۆ ناوه‌راستى سه‌ده‌ى رابردوو ده‌گه‌رێته‌وه‌.

نه‌نه‌ له‌حلوح ده‌ڵێ سه‌ره‌تا له‌ ناسیاوێكى خۆم داوامكرد كه‌ قه‌ڵه‌مى ره‌نگ و بۆیه‌ى ئاویی و كاخه‌زى وێنه‌كێشانم بۆ بكرێت، بیرۆكه‌ كه‌ نه‌ك بۆ ئه‌و بۆ زۆربه‌ى نزیكه‌كانم جێگاى پێكه‌نین بوو، به‌ڵام من ده‌ستم پێكرد...

ئه‌و ده‌ڵێ من كاره‌كانى خۆمم خۆشده‌وێت و نایانده‌م به‌كه‌س، زۆر له‌سه‌ردانى كارانم دێن و داوایان ده‌كه‌ن به‌ڵام له‌لاى من خۆشه‌ویستن و ده‌مه‌وێت لاى خۆم بمێننه‌وه‌، شه‌وانیش له‌گه‌ڵ نه‌وه‌كانم داده‌نیشم و هه‌ندێ جار ئه‌وانیش داواى وێنه‌م لێده‌كه‌ن بۆ قوتابخانه‌، جارێكییان نه‌وه‌یه‌كم گووتى: نه‌نه‌ له‌ قوتابخانه‌ داواى وێنه‌یه‌كییان لێكردووین له‌سه‌ر مافى ئافره‌ت ده‌بێ بۆم بكێشییت، منیش وێنه‌ى پییاوێكى كه‌ڵه‌گه‌تى تێكسمڕاوى ناشیرینم بۆ كێشا كه‌ كووته‌كێك به‌ده‌ستیه‌وه‌ بوو له‌ ژنه‌كه‌ى ده‌دا، بۆ من سه‌رنج راكێش بوو بیركردنه‌وه‌ى خۆم بكه‌م به‌ وێنه‌ ههههه به‌ پێكه‌نینه‌وه‌ ئه‌مه‌ ده‌ڵێ .

نه‌نه‌ له‌حلوح له‌ گوزه‌ره‌كه‌ى خۆیان ده‌یه‌ها ساڵه‌ به‌ چنینى بلوز به‌ناوبانگه‌ و به‌رگدرووه‌ و بژێوى ژیانیشى له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ په‌یدا ده‌كات، هه‌روه‌ها دیوارى ده‌ره‌وه‌ى ماڵه‌كه‌ى خۆى به‌ ده‌یان وێنه‌ى ره‌نگاوره‌نگى گووڵ و دره‌ختى جوان رازاندۆته‌وه‌ .

كفایه‌ له‌حلوحى كچى، ده‌یه‌وێت پیشانگایه‌كى بۆ وێنه‌كانى دایكى بكاته‌وه‌ و ده‌ڵێ دایكم بۆ ئێمه‌ جێگاى شانازییه‌ و سه‌ربه‌رزیین به‌ كاره‌كه‌ى، له‌ پشت هه‌ر وێنه‌یه‌كیشى چیرۆكى تایبه‌ت و ده‌ربڕینى جیاجیا هه‌ن كه‌ له‌ ته‌مه‌نى دایكم دا رویانداوه‌.

ئه‌گه‌رچى ئه‌م ژنه‌ 23 نه‌وه‌ى هه‌یه‌ به‌ڵام تاكوو ئێستا وێنه‌گه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌خۆى نییه‌ و ئه‌و ته‌نها له‌سه‌ر فه‌رشێكى كۆن و له‌ ژوورێكى بچكۆله‌چه‌دا وێنه‌كانى ده‌كێشێت.

ئێستا ئه‌و له‌ناو هاوشارییه‌كانیدا به‌ هونه‌رمه‌ند ناوى ده‌ركردووه‌ و بانگى ده‌كه‌ن به‌ خانمه‌ هونه‌رمه‌نده‌كه‌ .