ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە توێژینەوەیەكی نوێدا بەدیاركەوتووە ڤایرۆسی كۆڕۆنا تەنیا كاریگەری لەسەر سییەكان دانانێت بەتەها، بەڵكو كاریگەری دەكاتە سەر دڵ و خانەكانی مێشك.

ئەم توێژینەوەیە لە رۆژنامەی Newsweekی ئەمریكی بڵاوكراوەتەوە، دەركەوتووە ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ كاریگەری دەكاتە دڵ و دەبێتە هۆی مردنی چەند خانەیەكی دڵ، ئەگەر تووشبووەكە سیستمی بەرگری جەستەی بەهێزنەبێت ئەوا كاریگەرییەكی بەهێزتری دەبێت لەسەری. هەروەها لە توێژینەوەیەكی دیكە لە ماڵپەڕی Altex بڵاوبوەتەوە، دەركەوتووە پەتای كۆڤید-19 هەمان كاریگەری پەتای سارسی هەیە لەسەر مێشك، راستەخۆ دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە خانەكانی مێشك.

توێژەران رێنمایی هاووڵاتیان دەكەن كە پابەندی رێنماییەكانی خۆپارێزی بن، چونكە رۆژانە لە توێژینەوەكانیان بەردەوام كاریگەرییە خراپەكانی ئەم ڤایرۆسەیان بۆ دەردەكەوێت لەسەر جەستە.