ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ڕەنگە زۆر كات ڕەنگی پێستی هەندێك شوێن گۆڕانكاری بەسەردا بێت و ڕەنگە سروشتیەكەی نەمێنێت و تۆخ بێت وەك ئاژنۆ و ئەنیشك و هەندێك بەشی دیكە، بەڵام خانمان بۆ چارەسەری ئەم كێشەیە دوور لە بەكارهێنانی پێكهاتەی كیمیایی دەتوانن ئەم گیراوەیە بەكاربهێنن و تەواوی پێستە ڕەشبووەكە بگۆڕنەوە بۆ رەنگی سروشتی خۆیان، بە تێكەڵا كردنی ئەو پێكهاتانەی خوارەوە دەتوانرێت سروشتی جوانی و ناسكی جەستەت بگەڕێنیتەوە:( كەوچكێكی گەورە زەنجەفیلی هاڕڕاو، ، كەوچكێكی گەورە خوێ، ئاوی نیو لیمۆ، چەند دڵۆپێك زەیتی بادام) سەرجەم پێكهاتەكان تێكەڵ دەكەین و دەیدەین لە جێگەی مەبەست بۆ ماوەی نیو كاتژمێر، پاشان بەئاوی سارد بیشۆ و هەفتانە 3 جار ئەم گیراوەیە بەكاربهێنە.