ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

پزیشكێكی ئەمریكی ڕێگەیەكی نوێ‌ بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاشكرا دەكات و دەڵێت، ڕێگەكەی چركەیەكی پێ دەچێت، "لویس ئیگنارۆ" پزیشكێكی ئەمەریكییە و تەمەنی ٧٩ ساڵە و براوەی‌ خەڵاتی نۆبڵە بۆ زانستی پزیشكی، بابەتێكی بۆ پاراستنی هاوڵاتیان لە تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكردووەتەوە و بە وتەی خۆی بە چركەیەك دەتوانیت خۆت لە تووشبوون بە كۆرۆنا بپارێزێت. ڕێنمایی پزیشكەكە زۆر ئاسانە و تەنها بە هەڵمژینی هەناسە لە لوت و دانەوەی‌ لە ڕێی دەمەوە كۆتایی دێت ڕێگەكەش لە زانستی پزیشكیدا پێی دەوترێت نیتریك ئۆكساید كە مرۆڤ بە هۆی ئەو ڕێگەیەوە یارمەتی گەیاندنی بڕێكی زۆر باش لە ئۆكسجین دەدات بە خوێن و هاوكاری سییەكان دەبێت بۆ ئەوەی‌ خۆی بەرەنگاری ڤایرۆسەكە ببێتەوە و ڕێگە نادات لە سییەكاندا هەوكردن ڕووبدات و بەرگری لەش بەهێز دەكات، دكتۆر لویس ئەم ڕێگەیە بە ڕێگە و چەكێكی بەهێز وەسف دەكات لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بە وتەی خۆی ئەو شێوازی هەناسەدانە ڕێگری دەكات لە بەرزبوونەوەی‌ پەستانی خوێن و خەستبوونەوەی‌ خوێن و مەترسی جەڵتە كەمدەكاتەوە.