بۆ یەكەمجار لە مێژوودا ئیمارات یەكەم پشكنەری خۆی رەوانەی هەسارەی مەریخ كرد، ئەمەش یەكێكە لە رووداوە گرنگەكانی ئەوساڵا.
لە حەفتاكانو هەشتاكان هیچ كەسێك پێشبینی نەدەكرد وڵاتێكی لماوی بتوانێت بەم شێوە گەورەیە داهێنان بكاتو چاوی هەموو دونیا بۆ سەر زەوییەكانی بۆ لای خۆی راكێشێو دوای ئەنجامدانی چەندین كاری گەورەو سەرنج راكێش لەسەر زەوی، ئەوجارە بڕیاریاندا خۆیان بگەیەننە سەر مەریخیش.
ئیمارات بۆ یەكەمجار لە مێژووی جیهانی نوێدا توانی خەونی خۆیو عەرەب بهێنێتەدیو بگاتە مەریخ، لە چوارچێوەی هەوڵەكانی بۆ پێشخستنی زانستیو تەكنەلۆژیای وڵاتەكەی، یەكەمین پشكنەری خۆی رەوانەی هەسارەی مەریخ كرد.