ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

جگەرەکێشان یاخود بەکارهێنانی هەر ئامێرێک کە تۆباکۆ لەخۆدەگرێت، ئەگەری هەوکردنێکی قورس بەهۆی ڤایرۆسەوە زیاتر دەکات.

لە دوایین توێژینەوەیاندا ئەوەیان بۆ دەرکەوتووە، جگەرەکێش یا نێرگەلەکێش کە تووشی کۆرۆنا دەبن، گوشارێکی زۆریان لەسەر سیستەمی دەماری لە مێشکدا دروستدەبێت، لەشوێنێک بۆیان روونبووەتەوە کە 36.4٪ی ئەوانەی جگەرەکێشن و تووشی کۆرۆنا دەبن، نیشانەی تەسکبوونەوە و خوێن مەین بە دەمارەکانی مێشکیانەوە دەرکەوتووە.

لە پشکنینێکی دیکە بۆیان دەرکەتووە 5 کەس کە تەمەنیان لەنێوان 30 بۆ 40 ساڵاندا بووە، دوای تووشبوونیان بە کۆرۆنا بەهۆی مەینی خوێن لە خوێنبەرەکان لەنێو مێشکیان تووشی جەڵتەی دەماغ بوونە.

توێژەران روونیدەکەنەوە جگەرەکێشان دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی بڕی ئۆکسجین لەنێو خوێندا، بە کەمبوونەوەی ئۆکسجین پاڵنەرەکانی خوێنمەیاندن باشتر زیاددەبن و خوێنبەرەکان تووشی خوێنمەیاندن دەبن.

دوای تووشبوون بە کۆرۆنا و زیادبوونی پرۆتینەکانی خوێن مەیاندن، ئەگەری جەڵتەی دەماغ زیاتردەبێت.