ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دوای ئەو تەقینەوە گەورەیەی كە لە شاری بەیروت روویدا كە بووە هۆی گیان لە دەستدانی بە دەیان هاووڵاتیء برینداربوونی زیاتر لە چوارهەزار كەسء خاپووربوونی بەشی هەرەزۆری باڵەخانەء خانووء ئۆتۆمبێل، لەنێو ئەوانەشدا خاتوونی هونەرمەند نادین نسیب كە لە زنجیرەی فیلمی (هەیبە) لە بەشی یەكەم رۆڵی كاریگەری هەبوو شان بە شانی جەبەلی شێخی چیاكان، لەو رووداوە بە سەختی برینداردەبێت، وەك نادین لە ئەكاونتی تایبەت بە خۆی دەڵێ: دوای تەقینەوەكە من لە نهۆمی 22ی ماڵەكەی خۆم بووم بارودۆخەكە بەشێوەیەك تێكچوو كەس كەسی نەدەناسی، تا گەیشتمە نهۆمی خوارەوە بە دەیان كەسم بینی كە مردبوونء برینداربوونء هاواریان دەكرد كەسێك یارمەتییان بدات، كەسێك منی گەیاندە نەخۆشخانەء دوای شەش كاتژمێر لە ژێر نەشتەرگەری دەرچووم كە بەشێكی دەمء چاومء لەشم بە سەختی بریندارببوو، من ئەو رووداوە بە چەكی ئەتۆمی دەشوبهێنم چونكە كاریگەرییەكەی ئەوەندە گەورەبوو.