ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دوای ئەو تەقینەوە بەهێزی كە بەیروتی پایتەختی لوبنانی گرتەوە، 140 كەس مردنء زیاتر لە 5 هەزار كەسیش برینداربوون، لە ئێستادا لێرەو لەوێ ڤیدیۆی ساتی تەقینەوەكەء رووداوی جۆراوجۆر بڵاودەكرێتەوە، لەنێویاندا ژنێك و منداڵێكء دكتۆرێك هەن، كە لەو ساتەدا ژنەكە لە نەخۆشخانە خەریكی منداڵبوونە، وەك لە وێنەكە دیارە پەنجەرەو دەرگاو كەلوء پەلەكانی نەخۆشخانە خاپووربووینەء منداڵەكەش بە سەلامەتی لە دایك بووەء دكتۆرەكەش بەهۆی برینەكانی دەموچاوی لە سوچێكی ژوورەكە جۆش داماوەء سەیری منداڵەكە دەكات.