ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وەرزشكردن چالاكییەكی زۆر باشە بۆ منداڵان بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی تەندروست گەورە بن و وزە و تواكانیان دەربخەن، كوڕێكی تەمەن 6 ساڵی ئێرانی سود لە وەرزش دەبینێت بۆئەوەی بە گەورەترین خەونی ژیانی بگات و ئامانجی هەیە.

 ئاراتی تەمەن 6 ساڵ، زیاتر بەهۆی ئەو بڵاوكراوە و ڤیدیۆیانە ناسرا كە باوكی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاویدەكردەوە لەماوەی سێ ساڵی رابردوو، بەتواناء سەرسوڕهێنەرەكەی خەڵكانێكی زۆر خۆشیانویست و بەردەوام چاودێری ڤیدیۆكانی دەكرێت.

ئارات هەموو رۆژێك راهێنان ئەنجامدەدات، بەهۆی جەستە سەرنجڕاكێشەكەیەوە تەنانەت گەورەكانیش ئیرەیی پێدەبەن، ماسولكەكانی تاكە شت نین كە ئارات شانازی پێوەبكات، بەڵكو ئەو بەتەواوی شارەزای جیمناستیكە و راكەرێكی باشیشە.

هەموو ئەو هەوڵانەی ئارات تەنیا بۆئەوەیە بە خەونەكەی بگات كە ئەویش بوون بە یاریزانی تۆپی پێیە، وەكو كریستیانۆ رۆناڵدۆ و مێسی، هیچ كاتێك بەفیڕۆنادات و هەمو رۆژێك راهێنانی لەسەر دەكات.

ئەو منداڵە تەمەن 6 ساڵە هەموو ئەم كارانە بە تەنیا ئەنجام نادات، بەڵكو باوكی بە تەواوی خۆی تەرخانكردووە بۆ راهێنانكردن بە كوڕەكەی و پاڵپشتی خەونی كوڕەكەی دەكات، تەنانەت لەپێناو كوڕەكەی لە ئێرانەوە رۆیشتن بۆ بەریتانیا.

لەئێستادا ئارات لە ئاكادیمیایەكی لیڤەرپول راهێنان ئەنجامدەدات و پەرە بە بەهرەكانی دەدات، چەندین یانەی بەریتانی پەیوەندییان پێوە كردووە بۆئەوەی گرێبەستی لەگەڵ واژۆبكەن.