ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

زۆر زەحمەتە بە وردی ئاستی بەركەوتنی خۆری پێویست دیاری بكرێت كە بە سەلامەتی ڤیتامین Dی بەشكردوت پێببەخشێت، چەند ڤیتامین D لە تیشكی سەرو بنەوشەیی بەدەست دێنیت دەوەستێتە سەر ژمارەیەك فاكتەری جیاواز وەكو جۆری پێستت، جوگرافیای ناوچەكەت، كاتی ڕۆژەكە، بارودۆخی كەشو هەوا و زۆر شتی تریش.

توێژینەوەیەكی ساڵی 2018 كە لەلایەن دەزگای توێژینەوەی شێرپەنجەی بەریتانییەوە پاڵپشتیی دارای كرا و لەلایەن پرۆفیسۆر لێسلی ڕۆدێس لە زانكۆی مانچستەر بەڕێوەبرا، چاودێری كاریگەری بەركەوتنی 39 كەسی خاوەن پێستی جیاواز بە تیشكی سەرو بنەوشەیی ئاست نزمیان كرد، پڕۆفیسۆر ڕۆدێس دەڵێت، "ئێمە ویستمان هاوكێشەیەكی راستی دادپەروەرانەمان دەست بكەوێت لەبارەی ئەوەی خەڵكی بەریتانیا چەند تیشكی خۆریان پێویستە تاكو ڤیتامین Dی پێویست بەدەست بێنن."

پێدەچێت گرنگییەكە لە كەمی و زۆریدا بێت، كاتێك جەستەت گەورەترین ئاستی ڤیتامین Dی بەرهەم هێنا، ئەوا تیشكی خۆری زیادە نابێتە هۆی بەرهەمهێنانی ڤیتامینی زیاتر. بەم شێوەیەش، درێژەدان بە بەركەوتن، بەبێ خۆ پاراستنی لەبار، تەنها زیان بە پێست دەگەیەنێت.

تیمی توێژینەوەكە مەزەندە دەكەن كەوا رۆژانە تەنها 9 خولەك تیشكی هەتاو لە كاتی نانی نیوەڕۆدا بەسە بۆ ئەو كەسانەی تۆنی پێستییان رونترە بۆ ئەوەی بە درێژایی ساڵ لە سەروی ئاستی ناتەواوی ڤیتامین Dدا بمێننەوە، ئەم توێژینەوەیە پشت بە بەركەوتنی خۆر لە بەریتانیا دەبەستێت، لەو كەسانەی لە مانگی حوزەیران تاكو ئاب تیشێرت و شۆرتیان لەبەر كردوەو لە كاتێكدا لە مانگی ئادار تاكو حوزەیران و لە مانگی ئەیلولەوە تەنها دەست و ڕوخساریان بەر خۆر كەوتوە، بەبێ بەكارهێنانی دژە خۆر.

دوای 9 خولەك، پارێزەری خۆر دەبێتە كلیلی قەدەغەكردنی هەر زیانێكی خۆر، لە هەمان دۆخدا ئەو كەسانەی تۆنی پێستیان تاریكترە كە بە ئەستەم دەسوتێت، مەزەندە دەكرێت كە رۆژانە پێویستیان بە 25 خولەك بەركەوتنی هەتاو بێت.