ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رۆژی دووشەممە 31-8-2020 ماكرۆنی سەرۆكی فەرەنسا لە سەرەتا گەشتەكەیدا بۆ وڵاتی لوبنان دوای دابەزینی لە فڕۆكەكەی یەكڕاست سەردانی گەورە هونەرمەندی خانمی لوبنان (فەیرۆز)ی كرد، دوای دیدارێكی كورت سەرۆكی فەرەنسا مەدالیای كۆرسی شەرەفی بە خانمە هونەرمەند فەیرۆز بەخشی، ئەم دیارییە بەرزترین مەدالیای دابء نەریتە لە فەرەنسا، لەلایەن خۆشییەوە خاتوو فەیرۆز سوپاسی سەرۆك ماكرۆنی كردء بە شەڕەفێكی گەورەی زانی كە سەرۆكی یەكێك لە وڵاتە زلهێزەكان رێزیان لێگرتووە.